رسالة الى مسعود البرزاني
المنظمة
إن منظمة مراسلون بلا حدود الدولية المضطلعة بالدفاع عن حرية الصحافة تأمل أن تحيطكم علماً بقلقها إزاء مشروع القانون الهادف إلى إنشاء المجلس الأعلى للإعلام في كردستان والذي عرض في 13 و14 أيار/مايو الماضيين في السليمانية.
مسعود البرزاني
رئيس إقليم كردستان العراق
أربيل
باريس، في 25 أيار/مايو 2011
فخامة الرئيس،
تحية طيبة وبعد،
إن منظمة مراسلون بلا حدود الدولية المضطلعة بالدفاع عن حرية الصحافة تأمل أن تحيطكم علماً بقلقها إزاء مشروع القانون الهادف إلى إنشاء المجلس الأعلى للإعلام في كردستان والذي عرض في 13 و14 أيار/مايو الماضيين في السليمانية.
ترحب منظمتنا بسعي السلطات الحثيث إلى تعزيز التعددية الإعلامية واحترام حرية الرأي والتعبير ودعم المهنية والمبادئ الأخلاقية.
إلا أنه في إطار مشروع القانون الحالي، يبدو أن هذه الهيئة لن تتمكن من تحقيق هذه الأهداف.
إن بعض عناصر هذا المشروع تقلقنا على وجه الخصوص، ولا سيما استقلالية هذا المجلس.
من حيث التكوين، يبدو جلياً أنه لا يمكن اعتبار المجلس الأعلى للإعلام هيئة مستقلة. فعلى النحو المذكور في المادة الرابعة من مشروع القانون، يضم المجلس تسعة أعضاء بترشيح من الرئاسات الثلاث. يعيّن رئيس الإقليم ثلاثة أعضاء لمدة ست سنوات لكل منهم، ويعيّن رئيس البرلمان ثلاثة آخرين لمدة خمس سنوات ويعيّن رئيس الوزراء ثلاثة أعضاء لمدة أربع سنوات.
وتعزز مخاوفنا إزاء عدم استقلالية هذا المجلس الأعلى أحكامُ المادة الخامسة من هذا المشروع التي تنص على وجوب أداء الرئيس وأعضاء المجلس اليمين الدستوري أمام رئيس الإقليم من دون أن يوضّح ما إذا كان الأشخاص المختارون هم خبراء في مجال الإعلام كما أنه لم يرد ذكر احتمال التعارض مع وظائف معيّنة ولا سيما السياسية منها. ولا بدّ من الإشارة إلى أن سبب اختلاف مدة ولاية أعضاء هذا المجلس غير مبرر ويعزز الوزن السياسي في هذه الهيئة التي يفترض أن تكون مستقلة.
ويخشى أن يخضع المجلس لسطوة الحزبين الكرديين الأساسيين، وهما الحزب الديمقراطي الكردستاني الذي ترأسونه والاتحاد الوطني الكردستاني بزعامة جلال طالباني.
وكما عملية التعيين كذلك مسألة التمويل التي تشكك في استقلالية المجلس. في الواقع، إذا ذكرت المادة الثالثة استقلال هذا المجلس الإداري والمالي، فإن المادة الثالثة عشرة تبيّن أن جزءاً من موارده المالية يصدر عن المبالغ السنوية المخصصة له في الموازنة العامة. أما إمكانيات التمويل الأخرى فينبغي أن تخضع لموافقة مجلس الوزراء. ولا يرد أي ذكر لأي حد أدنى من الموازنة في النص.
بالإضافة إلى ذلك، يكمن أحد مخاوفنا في مبدأ إنشاء هذا المجلس نفسه. فالمادة السابعة تؤكد عدداً من المبادئ التي يجب أن تستوفيها وسائل الإعلام في كردستان العراق علماً بأنها إما مبادئ دولية وإما خاصة بالإقليم. إلا أن هذه المبادئ العامة غير محددة في مشروع القانون الذي لا يتطرّق أيضاً إلى العقوبات المحتملة في حال المخالفة.
والجدير بالذكر أن نطاق هذا التنظيم غير محدد. فلم يوضّح ما إذا كانت قرارات المجلس تنطبق على وسائل الإعلام المطبوعة ووسائل الإعلام عبر الإنترنت أو مجرد وسائل الإعلام المرئية والمسموعة. ولا بدّ من التذكير بأن التنظيم الذاتي مفضّل بالنسبة إلى المطبوعات والمنشورات الإلكترونية.
ترد أهداف المجلس في المادة الثامنة التي اتسمت صياغتها ببعض الغموض. فلم تذكر الوسائل المتاحة للمجلس ليحقق هذه الأهداف مع الإشارة إلى أن بعض هذه الأهداف بدا لنا متعارضاً مع استقلالية المجلس. وعلى سبيل المثال، تنص المادة 8 (أ) - 4 على ضرورة خدمة أهداف الإقليم إعلامياً في المجالات كافة.
كذلك، تبقى صلاحيات هذه الهيئة ومسؤولياتها والإجراءات المرعية التنفيذ غير واضحة تماماً.
أما في ما يتعلق بالصلاحيات المنصوص عليها في المادة التاسعة، فإن صياغتها غامضة للغاية. ويبدو الخلط واضحاً بين أهداف هذا المجلس وصلاحياته الفعلية. فمن المؤكد أن المجلس يساهم بالتعاون مع الجهات المعنية في رسم السياسة الإعلامية (المادة التاسعة (أ)) وفي وضع مواثيق شرف بالتعاون مع الجهات المعنية (المادة التاسعة (ج))، ولكنه لم تتضح من قراءة مشروع القانون هذا الأدوات المتاحة للمجلس لتحقيق هذه الأهداف كما لم يتضح ما إذا كان المجلس يملك صلاحية تقديم التوصيات، وإصدار الآراء، وحتى فرض العقوبات.
وعلى صعيد آخر، من شأن الفقرتين (ح) و(ط) من هذه المادة - اللتين ذكر فيهما أن المجلس الأعلى سينظر في الشكاوى التي ترد إلى المجلس ويعمل على تسويتها في ضوء مواثيق الشرف الإعلامية المعتمدة، ويجري المصالحة بطلب من الأطراف المعنية في حالات النزاع المتعلقة بالقضايا الإعلامية - أن تحملانا على الشك في هذه الهيئة وغرضها. فهل سيضطلع المجلس بصلاحية المصالحة والتحكيم أو إصدار الأحكام؟ ولم توضَّح السبل المتاحة للطعن بمثل هذه القرارات.
بناء على هذه الملاحظات، تعتبر مراسلون بلا حدود أن مشروع القانون هذا، بصيغته الحالية، يتناقض في كثير من الأحيان مع الهدف الذي نناضل في سبيله: الدفاع عن التعددية الإعلامية. فمن شأن إنشاء مجلس من هذا القبيل بشكله هذا أن يشكل انتهاكاً لمبدأ حرية الصحافة بسماحه بمراقبة الصحافيين ووسائل الإعلام ومعاقبتهم على أساس نصوص غير دقيقة. لذا، تناشدكم منظمتنا العدول عن إنشاء هذه الهيئة وفقاً لما ورد في مشروع القانون الحالي.
واضعين أنفسنا تحت تصرفكم لمناقشة هذه النقاط، نتقدّم منكم، يا فخامة الرئيس، بفائق الاحترام والتقدير.
جان - فرنسوا جوليار،
الأمين العام لمنظمة مراسلون بلا حدود
نسخة طبق الأصل إلى ممثل إقليم كردستان العراق في فرنسا
---------------------------------
سەرۆک مەسعود بارزانی
هەرێمی کوردستان
هەولێر
پاریس، ٢٦ی ماییسی ٢٠١١
بەڕێز سەرۆک بارزانی،
پەیامنێرانی بێ سنور، رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ئازادیی راگەیاندنە، حەزدەکات لەگەڵ تۆدا، نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر پڕۆژە یاسای دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای راگەیاندن لە کوردستانی عێڕاق ئاڵوگۆڕ بکات کە لە ١٣ و ١٤ی ماییسی ٢٠١١ لە کوردستان تاوتووێکرا.
رێکخراوەکەمان پێشوازی لە ویستی راگەیەنراوی حکومەت دەکات بۆ هاندانی پلورالیزمی میدیا و رێزگرتن لە ئازادیی رادەربڕین و بیروڕا، لە هەمان کاتیشدا، جەختدەکاتەوە سەر پتەوکردنی پرانسیپڵەکانی ئەخلاقییاتی میدیا و پڕۆفێشناڵی.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە دیدگای ئێمەوە، لە فۆڕمی ئێستایدا، یاسای پێشنیازکراو یارمەتیی بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانە نادات.
ئێمە زۆر پەشۆکاوین دەربارەی هەندێک لە بەشەکانی پڕۆژە یاساکە، پەیوەستن بە سەربەخۆیی ئەنجومەنەکەوە.
هەر لە دروستکردنیەوە ئەوە رونە کە ئەم ئەنجومەنی باڵای راگەیاندنە ناتوانرێت وەک دەستەیەکی سەربەخۆ دابنرێت. بە گوێرەی مادەی چوارەمی پڕۆژە یاساکە، ئەنجومەنەکە نۆ ئەندامی دەستنیشانکراوی دەبێت؛ سێیان سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی شەش ساڵ دەستنیشانیاندەکات، سەرۆکی پارلەمان سێی تر بۆ ماوەی ٥ ساڵ و سەرۆک وەزیران سێی تر بۆ ماوەی ٤ ساڵ دەستنیشاندەکەن.
نیگەرانییەکانمان دەربارەی ناسەربەخۆییبونی ئەنجومەنەکە زیاد دەکرێن بەهۆی بەندەکانی مادەی پێنج، بەگوێرەی بەندەکان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنەکە لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندەدرێن. لە هیچ شوێنێک ئاماژە بەوە نەکراوە کە ئەو کەسانەی هەڵدەبژێردرێن پێویستە پسپۆڕ بن لە بواری راگەیاندن و زانیاری. لە هیچ شوێنێک ئەوە نەگوتراوە کە ئەندامێتیی ئەنجومەنەکە ناکۆکە لەگەڵ هەندێک پۆست، وەکو پۆستە سیاسییەکان. بۆچی زاراوەکانی ئەندامە جۆراوجۆرەکانی ئەنجومەنەکە لە درێژی جیاوازن و روننەکراونەتەوە؟ ئەمە کاریگەریی سیاسیی زیاددەکات بەسەر ئەو پێکهاتەیەدا، کە وا دانراوە سەربەخۆ بێت.
ئێمە ترسمان هەیە ئەم ئەنجومەنە راستەوخۆ لەلایەن دو حیزبە سەرەکییەوەکەوە کۆنتڕۆڵبکرێت، پارتیی دیموکراتیی کوردستان کە تۆ سەرکردایەتیی دەکەیت و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە جەلال تاڵەبانی سەرکردایەتیی دەکات.
وەک دەستنیشانکردنی ئەندامەکانی، ئەو شێوازەی ئەنجومەنەکەی پێ تەمویلدەکرێت گومانی زیاتر دەربارەی سەربەخۆییەکەی بەرزدەکاتەوە. مادەی سێ باس لە سەربەخۆیی ئیداری و دارایی دەکات کە ئەنجومەنەکە وا دانراوە لەسەری بڕوات، بەڵام لە مادەی سێزدە رونە کە بەشی تەمویلی خۆی لە بودجەی گشتی هەرێمەکەوە دێت. بەندەکانی دیکەی تەمویلکردن پێویستە لەلایەن کابینەکەوە قبوڵبکرێن. پڕۆژە یاساکە هیچ بەندێکی نەنوسیووە دەربارەی بودجەیەک، هەر هیچ نەبێ یەکێکی بچوک.
ئێمە هەروەها نیگەرانین دەربارەی پڕانسیپڵەکانی بنچینەی دروستکردنی ئەم ئەنجومەنە. مادەی حەوت ئاماژەدەکات بە زۆر لە پڕانسیپڵە بنچینەییەکان کە راگەیاندنی عێڕاقیی پێویستە رێزیانبگرێت، هەردوکیان، پڕانسیپڵە نێودەوڵەتییەکان و ئەوانەشی کە تایبەتن بە تایبەتمەندییەکانی ناوچەکە. بەڵام پڕۆژە یاساکە ئەم پڕانسیپڵە گشتییانە پێناسەناکات و ئەو سزایانەشی ئاماژە پێنەکردووە کە روبەڕویان دەبێتەوە ئەگەر هاتو هەر میدیایەک سەرپێچیی کرد.
پڕۆژە یاساکە دیارینەکردووە ئاخۆ بەرپرسیارێتیی ئەنجومەنەکە تەنها میدیای پەخش دەبێت یان ئاخۆ ئەوان هەمان یاسا بۆ میدیای چاپ و ئینتەرنێتیش جێبەجێدەکەن. پێویستە دیاربکرێت کە خۆ-رێکخستن بۆ میدیای چاپ و ئینتەرنێت پەسەندترە.
نوسینی ئامانجەکانی ئەنجومەنەکە لە مادەی هەشتەم ناڕونە. ئاماژە بە هیچ شتێکی سەرچاوەی هەبو نەکراوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانە. هەندێکیش لە ئامانجەکان دژ دەردەکەون لەگەڵ سروشتی سەربەخۆی ئەنجومەنەکە. مادەی ٨ A-٤، بۆ نمونە، دەڵێت ئەنجومەنەکە خزمەتی ئامانجەکانی میدیا دەکات لە هەمو مەجالێکەوە.
بەهەمان شێوە، پڕۆژە یاساکە بەتەواوی ناڕونە سەبارەت بە دەستەڵاتەکانی ئەنجومەنەکە و بەرپرسیارێتییەکانی و ئەو رێکارانەی بەکاریدێنێت.
داڕشتنی زنجیرەی دەستەڵاتەکان لە مادەی نۆیەم زۆر نادەقیقە. وا دەردەکەوێت سەر لێشێواوییەک هەبێت لەنێوان ئامانجەکان و دەستەڵاتەکانی ئەنجومەنەکە. لەکاتێکدا دەڵێت ئەنجومەنەکە بەشداریدەکات لە هاوکاریکردن لەگەڵ دەستەڵاتە باڵاکان و لە رێکخستنی سیاسەتی زانیارییدا: (مادەی نۆ- A) و یارمەتیی رەشنوسی ئەخلاقییاتی پیشەیی بە هاوکاریی لەگەڵ دەستەڵاتە باڵاکان. (مادەی نۆ- C)، هیچ شتێک لە پڕۆژە یاساکەدا دەربارەی ئامرازێک نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانە. ئێمە پێمان نەگوتراوە ئاخۆ ئەنجومەنەکە رێنمایی دەدات یان ئامۆژگاری، یان ئاخۆ دەستەڵاتی هەیە بۆ ئەوەی سزاکان دابنیت.
بەشە لاوەکییەکانی و I لەو مادەیەدا دەڵێن کە ئەنجومەنەکە دەستەڵاتی هەیە بۆ پشکنینی ئەندازەی جێبەجێکارییەکان بۆی، و بۆ سولحکردن لەو حیزبانەی توشی ململانێ بونە لەگەڵ کێشەکانی میدیا، بەڵام ئەوان گومانیان لە مەبەست و رۆڵەکەی دەربڕیووە. مانای ئەوە دەدات کە ناوبژیکار بێت، حوکمبدات یان دەستەڵاتەکانی دادگای هەیە؟ هەروەها هیچ ئاماژەیەک بەو میکانیزمانە نەکراوە بۆ تانەدان لە بڕیارەکانی.
پەیامنێرانی بێ سنوری باوەڕدەکات، وەک هەڵوێستیشی وایە، ئەم پڕۆژە یاسایە بەبەردەوامی دژایەتیی هۆکاری پلوڕالیزمی میدیا دەکات، ئەو هۆکارەی کە ئێمە بەرگریی لێدەکەین. ئەنجومەنێکی وا، پڕینسیپڵی ئازادیی میدیا پێشێلدەکات لەبەرئەوەی داڕشتنی نادەقیقیی ئەم پڕۆژە یاسا پێشنیازکراوە دەتوانرێت بۆ کۆنترۆڵکردن و سزادانی رۆژنامەنوس و دەزگاکانی هەواڵ بەکاربێت.
بۆیە، ئێمە پێتڕادەگەیەنین تۆ دروستکردنی ئەنجومەنەکە وەک لە پڕۆژە یاساکەدا باسیکراوە، بوەستێنی.
ئێمە ئامادەین گفتوگۆ دەربارەی چاودێرییەکانمان بکەین و بەردەوام بین لە دیبەیت لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ تۆدا.
لەگەڵ ئەوپەڕی رێز،
جان فڕانچۆیس جولیارد
سکرتێری گشتیی پەیامنێرانی بێ سنور
Publié le
Updated on
18.12.2017